پرسیارە باوەکان
پرسیارەکان، بە هێواشی وەڵام دراونەتەوە
ئابوونە، زمان، ئامێرەکان، پارەدان و گەڕاندنەوەی پارە.
چۆن پارە بدەم؟
یان تەماشای ڤیدیۆکانی شێوازنی پارەدان بکە، یاخود بەردەوام بە لە خوێندنەوە.
پاش درووست کردنی هەژمار، دەگەیتە بەشی پارەدان، لەوێ ئەو شێوازانە نیشان دەدرێن کە دەتوانیت پارەی پێ بدەیت. نرخەکان بە دیناری عێراقین، وە پاش پارەدان، پسوڵەیەکت بۆ دێت بە ئیمەیڵ، دێلێتی مەکە، ئەوە بەڵگەی بەژدار بوون و پارە دانتە لە هەبوونی هەر کێشەیەکی تەنکینی لە هەژمارەکەتدا.
کەی دەتوانم دەست بکەم بە تەماشاکردن؟
کە پارەدانەکەت پشتڕاست کرایەوە، دەتوانیت تەواوی بابەتەکان ببینیت. یەک بەژداریکردن هەموو کۆرسەکان بەیەکجار دەکاتەوە. هیچ قۆناغێکی کە بوونی نیە و پێویست ناکات چاوەڕێی هیچ شتێک بکەیت.
ئایا پارە بەخشین مافی تەماشاکردنی کۆرسەکانم پێ دەدات؟
نەخێر. بەڵکو بەخشین تەنها پشتگیریی کارە گشتییەکانی ئەکادیمیا دەکات و سوپاسێکە لە لایەن بەڕێزتانەوە بۆ ئەکادیمیا. گەر دەتەوێت کۆرسەکان ببینیت، لەبری بەخشین بەژداری بکە. وە ئەم دوو بەشەمان بە مەبەست لێک جیاکردۆتەوە، بۆ ئەوەی تووشی هەڵە نەبیت.
دەتوانم تەنها یەک کۆرس بکڕم؟
نەخێر. لەبری یەک کۆرس، هەموو کۆرسەکان و بابەتەکانی وێبسایتەکە بەردەست دەبێت کاتێک بەژداری دەکەیت. ئێمە ئەم شێوازەمان هەڵبژارد بۆ ئەوەی بەدەست هێنانی بابەتەکانمان هەرزان و ئاسان بێت بۆ هەموو بینەران، وە هەر کۆرسێکی نوێش زیاد بکەین، بەبێ هیچ پارەدانێکی زیاتر دەتوانیت بینەری بیت.
ئایا کۆرسەکان بە کوردین؟
بەڵێ، هەموو کۆرسەکان بە زمانی کوردین. وە لەناو وانەکاندا هەندێک وشەی ئینگلیزی و یۆنانی و عەرەبی بەکار دێت، وە لە خودی وانەکەدا مانا و پێناسەکانیان ڕووندەکرێتەوە، وە بە هەڵبژاردنی ئەم جۆرە فەلسەفەیە لەوانە وتنەوە، فێرخواز ووشەی نوێ فێردەبێت لەو زمانانەی کە باسکران.
ئایا لەگەڵ تەواو کردنی کۆرسەکان بڕوانامە وەردەگرین؟
نەخێر. هیچ بڕوانامەیەک و پەسەندکردنێکی ڕەسمی و تاقیکردنەوەیەک بوونی نیە. ئەمە قوتابخانەیەکی تایبەتە و وانەکانی بە ڤیدیۆ تۆمارکراون، وە ئەوەی دەستت دەکەوێت خودی زانستەکەیە، مەعریفە پارچە کاغەزێک نیە لە ماڵەوە هەڵی بگریت، بەڵکو پێناسەیەکە، کە لە ژیانی ڕۆژانەتدا دەبێت ڕەنگدانەوەی هەبێت.
دەتوانم بە چەند ئامێر تەماشا بکەم؟
تەنها دوو ئامێر ڕێگەپێدراوە بۆ هەر هەژمارێک.
تکایە هەژمارەکەت لەگەڵ هاوڕێکەت هاوبەش مەکە، چونکە ئەمە دزییە. نرخەکانمان خۆیان زۆر هەرزانن.
گەر بەڕاستی توانای پارەدانت نیە، ئێمە لێرەین بۆ ئەوی هاوکاریت بکەین، لەخوارەوە لە بڕگەی ناردنی پرسیار، داواکارییەک بنووسە و زانیاریمان پێ بدە لەبارەی خۆت و باروودۆخەکەتەوە. یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕەکە نامەکەت دەخوێنێتەوە و لە ماوەی دوو ڕۆژی کارکردندا بڕیار دەدات و وەڵام وەردەگریت.
دەتوانم وانەکان دابگرم ( داونلۆد بکەم )؟
نەخێر. وانەکان تەنها بۆ تەماشاکردن پەخش دەکرێن. تۆمارکردنی وانەکان یاخود هەوڵدان بۆ بردنیان دزیە، وە هەر هەژمارێک ئەمە بکات سیستەمەکەمان وەک دز نیشانەی دەکات، وە ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە، وە پاشان ئەم کارە حەرامە، وە کاری مرۆڤی موسوڵمان و خوێنەر نیە.
گەر توانای پارەدانت نیە، لە بڕگەی پرسیاردا داوابکە، بۆ ئەوەی مانگێک بەبەلاش وەربگریت.
کاتێک بەژداریکردنەکەم تەواو دەبێت چی ڕوو دەدات؟
کۆرسەکان دادەخرێن، بەڵام هیچ شتێک زانیاریەکت ناسڕرێتەوە: هەژمارەکەت و زانیارییەکانت و ئەوەی هەر کۆرسێک یاخود ڤیدۆیەکت تا کوێ تەماشا کردووە دەمێننەوە، وە کاتێک جارێکی کە بەژداری دەکەیتەوە هەمووی وەک خۆی دەبینیتەوە.
گەر پێش ڕۆژی کۆتایی نوێی بکەیتەوە، یاخود چەند ڕۆژێک لە بەژدار بوونەکەت مابێت، ئەوا ماوەی نوێ دەخرێتە سەر ئەو ڕۆژانەی ماونەتەوە، بۆیە ئەگەر زووتر لە بەرواری بەسەر چوونی بەژداری کردنەکەت نوێی بکەیتەوە هیچ ڕۆژێکت لەدەست ناچێت و ئۆتۆماتیکییەن کۆدەکرێتەوە، بۆیە تکایە پێش ماوەی بەسەر چوون نوێ کردنەوە ئەنجام بدە.
چۆن بەژداری کردنەکەم هەڵبووەشێنمەوە، یاخود پارەکەم بۆ بگەڕێتەوە؟
هیچ پارە ناگەڕێتەوە، تەنها لە دوو حاڵەتەدا نەبێت: ١ - گەر بە هەڵە بڕێکی زیاترت بەخشی لەوەی دەتویست لە بەشی بەخشین. ٢ - گەر بە هەڵە پلانێکی مانگانەی گرانترت هەڵبژارد و دەتەوێت بیگۆڕیت بۆ پلانێکی نزم تر یاخود پلانی ستاندارد کە ١٠ هەزار دیناری عێراقیە بۆ هەر مانگێک.
لە هەبوونی هەر یەک لەو مەرجانەدا نامەیەک بنووسە و دۆخەکەت بە ڕوونی و بە زمانی کوردی ڕوون بکەرەوە. بەدەر لەوانە، هەموو فرۆشێک کۆتاییە و هیچ پارەیەک ناگەڕێندرێتەوە بە هیچ شێوەیەک.
هێشتا پرسیارت هەیە؟ بۆمان بنووسە.

